نیوەشەوی ڕابردوو تا نزیکی بەرەبەیانی لە شاری کەرکوو پێکدادانێکی چەکداری هاتە ئاراوە کە بە هۆیەوە دوو پۆلیس گیانیان لەدەست دا و دوو هاووڵاتیش بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵ: ئەو پێکدادانە لە گەڕەکی جادەی بەغدا لە ناوخۆی شاری کەرکووک ڕووی داوە و هێزەکانی دژە تیرۆر و ئەرتەشی عێراق هاتنە ناو شار و دۆخەکەیان کۆنترۆڵ کرد.
ئەو پێکدادانە کە سەرەتا شەڕە قسە بووە دوای هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و بانگەشەی گەنجانی کورد بۆ بەربژێەکانیان هاتە ئاراوە و بەهۆیەوە دوو پۆلیسی فریاگوزار کەرکووک گیانیان لەدەست داوە و دوو هاووڵاتی تریش بە توندی بریندار بوون.
چەند کاتژمێر پێش دەسپێکی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کەرکووک پێکدادانێکی چەکدارانە هاتە ئاراوە و بووە هۆی کوژرانی دوو پۆلیس و بریندار بوونی دوو هاووڵاتی و هێزەکانی دژە تیرۆر و ئەرتەشی عێراق بۆ کۆنترۆڵی شارەکە چوونە ئەوێ.
Your Comment